بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی پێشوازیی لە ماکسیم ڕوبین کونسوڵی گشتی فیدراسیۆنی ڕووسیا لە هەرێمی کوردستان.
لە میانی دیدارەکەدا، هوشیار سیوەیلی، باسی لە دوایین پێشهاتە سیاسی و ناوچەییەکان کرد و لەگەڵ شاندی میوان بیروڕایان لەسەر بابەتەکان کە جێگای بایەخی هەردوولایە ئاڵوگۆڕ کرد. بارودۆخی ئێستای ڕۆژئاوای کوردستان و سووریا و هەوڵە بەردەوامەکانی سەرۆک مەسعوود بارزانی و هەرێمی کوردستان بۆ پێشکەشکردنی پاڵپشتی سیاسی و ئابووری و گشتی بۆ گەلی کوردستان لە ڕۆژئاوا و ڕێگری کردن لە ئاڵۆز بوونی خراتر بونی بەشێکی ئەو دیدارە بو. کۆنسوڵی گشتی ڕوسیا پێزانینی بۆ ئەو ڕۆڵە هەبو و گوتی ئەو ڕێگا دروستەکەیە کە پێویستە بگیرێتە بەر بۆ چارەسەری گرفت و جیاوازییەکان. گفتوگۆ لەسەر پرۆسەی سیاسی ئێستای ناوچەکە و هۆکارەکانی پشت ئەو کێشانە کە بونەتە بەربەست لەپێش بەرەوپێش چوونی و ڕۆڵی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی لەو بارەیەوە.
سیوەیلی باسی لە پرۆسەی و گرفتی بەردەوام پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، هەڵبژاردنی سەرۆکی کۆماری عێراق، کابینەی داهاتووی حکوومەتی فیدرڵ کرد. کاندید کردنی بەڕێز نووری مالیکی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران و ئومێدی چارەسەر کردنی گرفتەکانی نێوان حکوومەتی ھەرێم و فیدراڵ، هەماهەنگی هەردوولا بۆ ڕوبەڕوو بونەوەی ئەو ئاڵەنگاریانەی ڕوو لە ناوچەکە کردوە.
پرسی ئەو ڕووداووانەی کە کاریگەریان لەسەر ناوچەکە و پەیوەندی دوولایەنە هەیە گفتوگۆ لەسەرکرا و هاوڕا بون لە گرنگی هەماهەنگی بنیاتنەریان بۆ کەمکردنەوەی زیان و و پێشگرتن بە ئاڵۆزی زیاتر. ڕێزگرتن لە ماف و قبوڵکردنی یەکتری وەک نەتەوە و حکوومەت و وڵاتان هۆکار دەبێت بۆ سەقامگیری و لێکتێگەیشتن و چارەسەری ئاشتیانە و پێشکەوتن و خۆشگوزەرانی.

