ڕۆژی چوارشەممە 21ی کانوونی دووەمی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی لە ڤاتیکان لەلایەن قەداسەتی پاپا لیۆی چواردەیەم پێشوازیی لێکرا.
لە دیدارەکەدا قەداسەتی پاپا لویسی چواردەیەم بەخێرهاتنێکی گەرمی سەرۆک بارزانی کرد و هەردوولا خۆشحاڵیی خۆیان بۆ دیداری نێوانیان دەربڕی وەک دەرفەتێک بۆ ئاڵۆگۆڕکردنی بیروڕا لەسەر بابەتە گرنگەکانی ناوچەکە و جیهان.
هەر لەو دیدارەدا هەردوولا هیوای ئەوەیان خواست کە ئاشتی و سەقامگیری لە جیهاندا باڵادەست بێت و کۆتایی بە ئازار و نەهەماتیی گەلان بهێندرێت.
لەدوای ئەو کۆبوونەوەیە قەداسەتی پاپا لیۆی چواردەیەم و سەرۆک مەسعود بارزانی دیارییان پێشکەشی یەکتر کرد.

