رۆژنامەی ھەولێر

سەرۆك بارزانی پەیامێك لەبارەی دۆخی ئێستای سووریا بڵاو دەكاتەوە

سەرۆك بارزانی پەیامێك بۆ رای گشتی لەبارەی دۆخی ئاڵۆزی ئێستای سووریا بڵاو دەكاتەوە و رایدەگەیەنێت كە بەهۆی شەڕ و ئاڵۆزییەكان مەترسی دووبارە سەرهەڵدانەوەی داعش و تیرۆر لە ئارادایە.

سەرۆك بارزانی لە پەیامەكەدا هەروەها رایدەگەیەنێت “لەو بارودۆخە هەستیارەدا پێویستە هەموولایەك بەرپرسیارانە و دوور لە عاتیفە ڕەفتار بكات و وای لێ نێت زیان بە خوشك و برایانمان لە ڕۆژئاوا بگات”.

سەرۆك بارزانی داواش لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هاوپەیمانان دەكات بە بەرپرسیارێتیی خۆیان هەڵبستن و دەستبەجێ گرژی و شەڕ و پێكدادانەكان ڕابگیرێن و ئاگربەسێكی سەرتاسەری ڕابگەینرێت”

دەقی پەیامەكەی سەرۆك بارزانی لەبارەی دۆخی سووریا:-

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بە نیگەرانییەكی زۆرەوە و بەوردی بەدواداچوون بۆ دوایین پەرەسەندن و ڕووداوەكانی سووریا و ڕۆژئاوا دەكەین، لەو بارودۆخە هەستیارەدا پێویستە هەموولایەك بەرپرسیارانە و دوور لە عاتیفە ڕەفتار بكات و وای لێ نێت زیان بە خوشك و برایانمان لە ڕۆژئاوا بگات، كە بە هیچ شێوەیەك قابیلی قبووڵ نابێت.

ئێمە هەموو هەوڵی خۆمان خستووەتەگەڕ و بەردەوامین كە خوشك و برایانمان لە ڕۆژئاوا تووشی كارەسات و نەهامەتی نەبن. لەلایەكی ترەوە لەو بارودۆخە ئاڵۆزەی دروست بووە، مەترسیی سەرهەڵدانەوەی داعش و تیرۆریش لە ئارادایە كە خۆی لەخۆیدا هەڕەشەیەكی زۆر جددییە لەسەر سەقامگیری و ئاساییشی ناوچەكە.

لێرەدا داوا لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هاوپەیمانان دەكەین كە بە بەرپرسیارێتیی خۆیان هەڵبستن و دەستبەجێ گرژی و شەڕ و پێكدادانەكان ڕابگیرێن و ئاگربەسێكی سەرتاسەری ڕابگەینرێت و كێشەكان بە شێوازێكی ئاشتیانە و لەڕێگەی حیوارەوە چارەسەر بكرێن.

مسعود بارزانی

20ی كانوونی دووەمی