رۆژنامەی ھەولێر

رێستوورانت و باخچەی رۆشنبیری لە سەنتەری رۆشنبیری زانکۆی سەلاحەدین کرایەوە

بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێرو د.کامەران یونس سەرۆکی زانکۆی سەلاحەددین و سەرۆکی زانکۆ حکومی و ئەهلیەکان و ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی حیزبی و حکومی و سەربازی و مامۆستایانی زانکۆو چین و توێژەکان، لە رێورەسمێکی شایستەدا، رێستوورانت و باخچەی رۆشنبیری و ئەکادیمی لە سەنتەری رۆشنبیری زانکۆی سەلاحەدین بەشێوازێکی مۆدێرن کرایەوە …
شایەنی باسە ئەم باخچەو ریستۆرانتە تەواوکەری سەنتەری رۆشنبری زانکۆی سەلاحەددینە، کە بە مەزنترین سەنتەری ئەکادیمی هەژمار دەکرێ و ئامانجی باڵای پەرەپێدانە بە بوارە ئەکادیمی و زانستییەکانی مامۆستاو قوتابیان و کردنەوەی خولی بەهێزکردن و ئاڵوگۆری هزری نێوان رۆشنبیرو هزرمەندو ئەکادیمیستەکان …