ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2026/1/17، نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازيى له تۆم باراك نوێنه‌رى دۆناڵد تره‌مپ بۆ كاروبارى سووريا و باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له توركيا و شاندێكى ياوه‌رى كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دۆخى سووريا و دوايين گۆڕانكارييه مه‌يدانى و سياسييه‌كان، تاوتوێ كران.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون كه ڕێگەچاره‌ی سەربازی کێشەکان چارەسەر ناکات و بۆ گه‌يشتن به ئاشتى و سه‌قامگيرى پێويسته هه‌موو لايه‌ك په‌نا بۆ گفتوگۆ و لێكگه‌يشتن ببه‌ن.
شاندى ميوان ستايشى ڕۆڵ و هه‌وڵه ديپلۆماسييه‌كانى نێچيرڤان بارزانى و هه‌رێمى كوردستانيان كرد بۆ نێوهندگيريى نێوان لايه‌نه‌كان و هێوركردنه‌وه‌ى دۆخه‌كه و ڕێگه‌گرتن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى زياترى گرژييه‌كان.
لاى خۆيه‌وه، نێچيرڤان بارزانى وێڕاى سوپاسكردنى ڕۆڵى كاراى ئه‌مه‌ريكا بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان، جه‌ختى له‌وه كرده‌وه كه پێويسته له داهاتووى سووريادا مافه‌كانى گه‌لى كورد و ته‌واوى پێكهاته‌كان پارێزراو بێت.
گرنگيى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له سووريا بۆ ئارامى و سهقامگيريى ناوچه‌كه، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و ئه‌مه‌ريكا و دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه به‌گشتى لايه‌نێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه بوون.

