رۆژنامەی ھەولێر

لە هەولێر… ” دیداری شاعیران ” بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ شەممە 2026.1.17، بە ئامادەبوونی ئیدریس نێچیرڤان بارزانی و فەوزی هەریری، سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و سالار عوسمان، بەرپرسی مەکتەبی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی و ئاریان سەلاحدین، بریکاری وەزارەتی ڕۆنشبیری و ژمارەیەکی تر لە نووسەر و شاعیر و ئەدیبان، لە هەولێری پایتەخت ” دیداری شاعیران ” کە لەلایەن دەزگای ڕوانگە ڕێکخرابوو بەڕێوەچوو.

تێیدا جگە لە پێشکەشکردنی چەند چالاكییەكی هونەر و موزیکی کوردی و وتارێک، لەلایەن كەسانی پسپۆڕ و شارەزا، سەبارەت بە دنیای شیعر و ئەدەبی کلاسیکی کوردی و شێواز و رەهەندە جیاوازەكانی شیعری و هەڵسەنگاندنی شیعری شاعیرانی کورد چەند دیبەیتێك پێشکەشکرا.