لە بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی، بە سەرپەرشتی لیوا بەشدار ئیسماعیل راوێژکاری باڵای وەزارەت ،بەڕێوەبەری هەماهەنگی و پەیوەندییەکان ، بەرێوەبەرو جێگری بەرێوەبەری میلاكات،بەڕێوەبەری چاکسازی، نوێنەرانی بەڕێوەبەرایەتیەکانی ڕاگەیاندن و هۆشیاری نیشتمانی و سێ مامۆستای زانکۆی سەلاحەدین کە پسپۆریان لە زمان و زاراوەکان داهەیە، کۆبوونەوەی ژمارە ٢٨ی بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی لە بارەی زاراوە سەربازییەکان بەڕێوەچوو.
لەو کۆبوونەوەیەدا، پڕۆژەی ڕەشنووسی زاراوە سەربازییەکان” بە هەماهەنگی مامۆستایانی پسپۆڕی زمان و زاراوەناسی زانکۆی سەلاحەدین تاوتوێ کرا بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی زانستی و سەربازی کار لەسەر داڕشتنەوە و یەکخستنی زاراوە سەربازییەکان لە وەزارەتی پێشمەرگەدا.
شایانی باسە، ئەم پڕۆژەیە لە گفتوگۆدایە و بریار وایە لە ئایندەدا سەنتەرێکی تایبەت یان دامەزراوەیەکی زانستی لە ناو وەزارەتی پێشمەرگە بێتە کایەوە، ئەم ناوەندە دەبێتە بنەمایەکی سەرەکی بۆ پاراستنی شوناسی زمان و زاراوەی کوردی لە ناو هێزی پێشمەرگەدا.

