رۆژنامەی ھەولێر

لە ساڵی 2025 توانراوە 8 هەزار و 437 سەگی بێلانە کۆبکرێتەوە

بەپێی پلانێکی دیکەی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لە میانی کارو چالاکیەکانیدا، لە ڕێگای بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی، تەنها لە سەنتەری شاری هەولێر لە ساڵی 2025، بە ئامانجی کەمکردنەوەی مەترسی پەلاماردانی هاوڵاتیان، توانیوویەتی نزیکەی 8 هەزار و 437 سەگی بێلانە لە شەقامە گشتی و کۆڵان و گەڕەکەکاندا کۆبکاتەوەو ڕەوانەی شێڵتەری حەوانەوەی ئاژەڵا بێلانەکان بکات، کە بەشێکیان بەپێی ستانداردە جیهانیەکان ڤاکسینکراو و نەزۆک کراون پاشان لە دەشتاییەکانی دەرەوەی شار ئازادکراون .

ئەوە سەرەڕای بەڕێوەبردنی شێڵتەرەکەو دابینکردنی خۆراک و وەرگرتنی چارەسەر بۆ سەگە بێلانەکان لەگەڵ دابینکردنی ستافێکی شارەزا لەو بوارەدا.

ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر