یەکێتی زانایان
🔻بەئامانجگرتنی شێخ مەقسودو ئەشرەفیە پێچەوانەی بنەماکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلامە
🔹دەقی پەیامەكە:
بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان
((وَجَعَلْنَٰكُمْ شُعُوبًا وَقَبَآئِلَ لِتَعَارَفُوٓاْ..)) الحجرات: 13.
بە ئامانجگرتنی کوردو خەڵکی سڤیلی هەردوو گەڕەکی شێخ مەقسود و ئەشڕەفییە لە حەلەب، بەهەموو پێوەرێک پێچەوانەی بنەماکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و مافەکانی مرۆڤ و رێسا نێودەوڵەتیەکانە، هیچ یاساو لۆژیکێک جگە لە دەمارگیری کوێرانە؛ رێگە بەو هێڕش و کوشتن و ستەمە گەورەیە نادات.
بە توندی ئیدانەی ئەم هێڕشانە دەکەین، هیوادارین کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەئاست ئەو هێڕشکارییە بەرامبەر کورد بێ دەنگ نەبێت، داوا لە دامەزراوەو کەسایەتی ئایینی کوردو عەرەب لەناو سوریا دەکەین بەرپرسیارانە رۆڵی خۆیان ببینن و فاکتەری هێورکردنەوەو راگرتنی شەڕ بن نەک فووکردن، داواش لە حکومەتی سوریا دەکەین ئەو شەڕو دەستدرێژییانە رابگرێت، لە بری گەمارۆو گرژی و شەڕ، دانوستان و ئاشتی و دیالۆگ بکاتە هەوێنی بونیادنانی سوریای نوێ و مافی پێکهاتەکان لەبەرچاو بگرێت.
یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
9ی1ی2026

