رۆژنامەی ھەولێر

٤٩٣٧ پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە سنووری ئەو شارەوانییەدا دابەش كراون

لە ساڵی ڕابردوودا (2025) بەگوژمەی زیاتر لە (1،831،000،000)دینار، ژمارەیەك پڕۆژەی خزمەتگوزاریی دروستكردنی شەقام و نۆژەنكردنەوە و كۆنكرێتكردن و جوانكاری و دانانی سەرەبلۆك و زیادكردنی ڕێژەی سەوزایی لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی بنەسڵاوەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر جێبەجێ كراون. هەروەها 4937 پارچە زەویش بەسەر فەرمانبەرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە سنووری ئەو شارەوانییەدا دابەش كراون.

پڕۆژەكان:
١-پڕۆژەی دروستکردنی سایدێک و نۆژەکردنەوەی سایدی دووەم لە نزیك سەنتەری لاوان، بازاڕی سەرەکیی بنەسڵاوە، بەگوژمەی (1،680،000،000) یەک ملیار و شەش سەد و هەشتا ملیۆن دینار.
٢-دروستکردنی شەقام لە شوێنە بازرگانییەکان، قۆناغی یەکەم، بەگوژمەی (87،000،000)هەشتاو حەوت ملیۆن دینار.
٣-دانانی سەرەبلۆک بۆ بەشێك لە زەوییەکانی گەڕەكی گەڕەسۆر، بەگوژمەی (15،000،000) پازدە ملیۆن دینار.
٤-کۆنکریتکردنی شەقام لە چەند گەڕەكێكی قەزای بنەسڵاوە، بەگوژمەی (15،000،000) پازدە ملیۆن دینار.
٥-چاندنی دار و سەوزکردنی دوورگە ناوەندییەکان، بەگوژمەی (17،000،000) حەڤدە ملیۆن دینار.
٦-دروستکردنی (I love bnaslawa)و دانانی ئاڵای کوردستان و سەوزکردنی چواردەوری، بەگوژمەی (7،000،000)حەوت ملیۆن دینار، بەمەبەستی جوانكاری بۆ سیمای شارەوانییەكە.
٧-پرۆسەی خاوێنکردنەوەی سەرجەم ڕێڕەوە ئاوییەکان و نۆژەنکردنەوەی ئاوەڕۆکانی سنووری شارەوانیی بنەسڵاوە لە زیادکردنی عبارە و نۆژەنکردنەوەیان، بەگوژمەی (10،000،000)دە ملیۆن دینار، وەك ئامادەكاری بۆ وەرزی زستان و بەرگەگرتن لە مەترسیی لافاو.
٨-کاری ڕێکخستەوە و کردنەوەی بەشیک لە شەقامەکان بە هاوکاریی تیمی ئامێرەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر.
٩-چاککردنەوە و نۆژەنکردنەوەی بەشێک لەو شەقامانەی کە پێشتر قیرتاوکراون و پێویستیان نۆژەنكردنەوە هەبووە.
١٠-دابەشکردنی 4937 پارژە زەوی لە قۆناغی یەكەم، بەسەر فەرمانبەرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە سنووری سەرۆكایەتیی شارەوانیی بنەسڵاوە.