پێش سەری ساڵ كارەكانی قیڕکردنی سایدی یەکەمی ڕێگای ( کۆڕێ – شەقڵاوە – قەندیل ) كۆتایی هات، کە بەشێکی گرنگی رێگای هاملتۆنە و رێگایەکی بازرگانی و گەشتیارییە لە سنوورى پارێزگاى هەولێر و بە گۆژمەی ( 90 ملیار دینار ) دەست بەجێبەجێکردنى کراوە، پێکهاتووە لە دروستکردنى ڕێگا بە درێژی ( 10 ) کیلۆمەتر، کە تێیدا جگە لە تەواوکردنی هەردوو تونێڵی (ماوەران و میراوە)، دوو یەکتربریش بە شێوەی ئۆڤەر پاس و ئەندەر پاس لە خۆ دەگرێت.
جێگەی باسە، پێش سەری ساڵ قیڕکردنی سایدی یەکەم کۆتایی پێهات بە درێژایی ڕێگای کۆڕێ – شەقڵاوە – قەندیل. لە داهاتوودا ئەم ڕێگایە هەولێر دەبەستێتەوە بە هەموو ناوچە گەشتیارییەکانی دەڤەری سۆران و باڵەکایەتی و کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆی هەیە لەسەر کەرتی گەشتیاری و ئاسانکردنی هاتوچۆی هاوڵاتییانی ئەو دەڤەرانە و یەکێک لەکارە ستراتیجی و گرنگەکان لە پڕۆژەكە، بە ساید-سلۆپکردنی بەری ڕاستی شەقامی سەرەکییە کارەکە بریتییە لە بڕین و هەڵکەندنی نزیکەی 450 هەزار مەتر سێجا بەمەبەستی بنبڕکردنی دیاردەی خزین.

