رۆژنامەی ھەولێر

نوێنەری مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی لەلایەن سەرۆکی پەرلەمانی بەلجیکاوە بانگهێشتی ئاهەنگی ساڵی نوێ کرا

سەمەد گولی نوێنەری مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوە پارتی لە بەلجیکا بەشداری لە ئێوارە ئاهەنگێک کرد کە لەلایەن پیتەر دی ڕوڤەر سەرۆکی پەرلەمانی فیدڕاڵی لە بەلجیکا کە لە پارتی سوشیالیستی فلامی ناسراو بە ئەی ڤی ئێم سازکرابوو.

گولی بەناوی هوشیار سیوەیلی بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوە پارتی پیرۆزبایی ساڵی نوێی لە سەرۆکی پەرلەمان و گەلانی بەلجیکا کرد. سەرۆکی پەرلەمانی بەلجیکا خۆشحاڵی خۆی بە ئامادەبوونی نوێنەری مەکتەبی پەیوەندییەکان دەربڕی و سڵاو و پیرۆزی ئاراستەی پارتی دیموکراتی کوردستان و جەنابی سەرۆک بارزانی کرد و هیوام ساڵێکی خۆش و ئارامی بۆ گەلی کوردستان خواست.

لەو ئێوارە ئاهەنگەدا چەندین دیدار و چاوپێکەوتن ئەنجامدران کە تێیدا باس لە دوایین پێشهات و باردۆخی هەرێمی كوردستان و عێراق کران. جێگای باسە پیتەر دی ڕوڤەر نیازی خۆی پیشاندا بۆ سەردانی هەرێمی كوردستان و لە نزیکەوە دیدار لەگەڵ سەرکردایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان و پەرلەمان و دەسەڵاتەکانی دیکەی کوردستان. پارتی ( ئەن ڤی. ئەی) کە دەکاتە گەورەترین حیزب لە ئاستی فێدڕال و هەرێمی فلاندەرز بەلجیکا.