رۆژنامەی ھەولێر

شاخەوان عەبدوڵڵا دەبێتە سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق

بە بڕیاری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، شاخەوان عەبدوڵڵا، دەبێتە سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

سیپان شێروانی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: شاخەوان عەبدوڵڵا، دەبێتە سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

شاخەوان عەبدوڵڵا سەرۆکی لیستی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە پارێزگای کەرکووک بوو و لە خولی پێنجەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیش وەک جێگری دووەمی سەرۆکی ئەو ئەنجومەنە, ڕۆڵێکی بەرچاوی لە بەرگریکردن لە مافەکانی خەڵکی کوردستان و بە تایبەت ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم و بە دیاریکراویش پارێزگای کەرکووک هەبوو.