ئەمڕۆ یەكشەممە 2026.1.4، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و زانا مەلاخالید، بەرپرسی لقی2ی پارتی، بەبۆنەی ڕۆژی پارێزەرانی کوردستان لە نێو دادگای هەولێر سەردانى ژووری پارێزەرانى کوردستانیان کرد و لەلایەن بەختیار حەیدەر، سەرۆکی سەندیكا و ئەیاد كاكەیی، سەرۆكی لقی هەولێر و ئەندامانى دیكەی سه‌ندیكاى پارێزه‌رانى كوردستان پێشوازیان لێ‌کرا.
پارێزگارى هەولێر، بە بۆنەى ڕۆژی پارێزەرانی کوردستان پیرۆزبایی لێکردن و هیوای سه‌ركه‌وتن و پێشکەوتنی زیاترى بۆ خواستن، ڕایگەیاند: “پارێزەران توێژێکی کار و کاریگەری جێبەجیکردنى یاسان لە هەرێمى کوردستان، ئومێد دەکەین ئه‌و ڕۆڵ و کاریگەرییه زیاتر بێت بۆ خزمەتکردنى کۆمەڵگا و پاراستنى سەرورەى یاسا”.
جێگەى باسە، له 1993.1.3 په‌رله‌مانى كوردستان بڕیارى دامه‌زراندنى سه‌ندیكاى پارێزه‌رانى كوردستان دەرکرد و ئه‌و رۆژه کراوە بە ڕۆژى پارێزه‌رانى کوردستان، هه‌موو ساڵێكیش له‌م ڕێککەوتەدا پارێزه‌ران لە سەرتاسەرى کوردستان یادى ئەو ڕۆژە ده‌كه‌نه‌وه.

