ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە بە زۆرینەی دەنگ، هەیبەت حەلبووسی هەڵبژارد بۆ سەرۆكی پەرلەمانی عێراق.
كەمێك پێش ئێستا، پڕۆسەی هەژماردنی دەنگەكانی بۆ پۆستی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كۆتایی هات، تێیدا هەیبەت حەلبووسی زۆرینەی دەنگەكانی بەدەستهێنا كە 208 دەنگ بوو و بەفەرمی بووە سەرۆكی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق.
هەردوو بەربژێرەكەی دیكە كە پێكهاتبوون لە سالم ئەلعیساوی 66 دەنگ و عامر عەبدولجەبار 9 دەنگیان بەدەستهێنا.
فەرمانگەی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند كە لە پڕۆسەی دەنگدانەكەدا 26 دەنگی پووچەڵ هەبوو.

