چواس خالید – هەولێر
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به بنیاتنانی به‌نداو له شوێنه پێویسته‌كانی كوردستان، كار ده‌كات له پاراستنی سامانی ئاو و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئێستا به‌نداوی باوه‌نوور له جێبه‌جێكردندایه و بڕیاره سێ ساڵی دی به كوالێتی نایاب ته‌واوبكرێت، كه سێیه‌م گه‌وره‌ترین به‌نداوه له بواری به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له هه‌رێمی كوردستان.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی، به‌رده‌وامه له پێشكه‌شكردنی پڕۆژه خزمه‌تگوزارییەکان به هاووڵاتیان و هه‌رێمی كوردستان، حكوومه‌تی كوردستان كه مه‌به‌ستییه‌تی ئاسایشی ئاو له سنووره‌كه‌ی بپارێزت، ڕشتانه كار له بنیاتنانی به‌نداو له ناوچه‌كانی كوردستان ده‌كات، سه‌رباری ئه‌و به‌نداوانه‌ی ته‌واو بوونه و ئێستا ئاماده‌ی گلدانه‌وه‌ی ئاون، كار له چه‌ندان به‌نداو دی ده‌كرێت.
یه‌كێك له‌و به‌نداوانه‌ی كه ئێستا له بواری جێبه‌جێكردندایه، به‌نداوی باوه‌نووره، پڕۆژه‌ی به‌نداوی باوه‌نوور یه‌كێكه له پڕۆژه گرنگ و ستراتیژییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، كه ئه‌م به‌نداوه سێیه‌م گه‌وره‌ترین به‌نداوه له هه‌رێمی كوردستان، له ڕووی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌باوه و به ده‌ست و كاری ناوخۆیی بنیات ده‌نرێت.
پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی به‌نداوی باوه‌نوور، كه ئێستا كار له بنیاتنانی ده‌كرێت، له جۆری خاكییه و درێژییه‌كه‌ی هه‌شت سه‌د و هه‌شتا مه‌تره و به‌رزییه‌كه‌ی بیست مه‌تره، پانی لوتكهكهشی نۆ مه‌تره، بڕیاره له ساڵی ٢٠٢٨ سه‌رجه‌م كاره‌كانی ته‌واوبكرێت.
له دوای به‌نداوه‌كانی دووكان و ده‌ربه‌ندیخان، به‌نداوی باوه‌نوور بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با دێت، كه توانای به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای به بڕی سی و چوار مێگاوات كاره‌با هه‌یه، كه ئه‌مه‌ش واده‌كات ببێته سێیه‌م گه‌وره‌ترین سه‌رچاوه‌ی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای ئاوی.
پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی بنیاتنانی به‌نداوی باوه‌نوور، به گوژمه‌ی دوو سه‌د و چل و پێنج ملیار دیناری عێراقی جێبه‌جێ ده‌كرێت.
جیا له سودی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با و بوژاندنه‌وه‌ی كه‌رتی گه‌شتیاری، گرنگییه‌كی زۆری بۆ ناوچه‌كه ده‌بێت به‌وه‌ی، ڕووبه‌رێكی زۆر له سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان له مه‌ترسی به بیابانبوون ده‌پارێزێت و ده‌یان هه‌زار دۆنم زه‌ویی كشتوكاڵی ده‌بوژێنێته‌وه، پاراستنی ئاسایشی ئاو به تایبه‌ت له سنووری ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی گه‌رمیان و زیادبوونی سامانی ماسی، هاوكات كۆگاكردنی ئاو به بڕی سی ملیۆن مه‌تر سێجا و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ئاوی ژێر زه‌وی وهتد… .
به‌نداوه‌كه له ئێستادا له‌ژێر جێبه‌جێكردندایه و كاره‌كانی بەشێوەیەکی خێرا به‌ره‌وپێش ده‌چن، بڕیاریشه به‌ر له واده‌ی خۆی جێبه‌جێ بكرێت و بخرێته خزمه‌ت كه‌رتی ئاو و هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانه‌وه.

