ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی كرد له بادین ئیدریس حەسۆ کە بەم دواییانە توانی پلەی یەکەم لە پاڵەوانێیتی بۆکسینگی کیشوەری ئاسیا بەدەست بهێنێت.
جێی باسه پاڵه‌وانییه‌تییه‌كه لە وڵاتی ئەلبانیا ئەنجامدرا.
مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له والی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نوسیوویه‌تی : پیرۆزباییمان لە پاڵەوانیی کورد بادین ئیدریس حەسۆ کرد کە بەم دواییانە توانی پلەی یەکەم لە پاڵەوانێیتی بۆکسینگی کیشوەری ئاسیا بەدەست بهێنێت .
هه‌روه‌ها سه‌رۆكی حكوومه‌ت هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و پشتیوانیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی بۆ وەرزش و وەرشوانانی کوردستان دووپات کردەوە.

