بەوپەڕی دڵتەنگی و خەمناکییەوە، هەواڵی کۆچی دوایی خزم و براو هاوڕێی دێرین و خۆشەویستم حاکم نەهرۆ سەردار، بەڕێوەبەری ناحیەی چوارقوڕنە و خەمخۆر و خۆشەویستیی دەڤەری بیتوێن و پشدەرم ڕادەگەینم.
لە دەستدانی کەسایەتییەکی هەڵكەوتوو و خۆشەویست و ئیداریی و كارزان و ماندوویینەناس، کە ماوەی دوو دەیە زیاتر خزمەتگوزاری بێگەرد و نموونەی پاکی و دڵسۆزی بوو، بۆ هەموومان مایەی خەسارەتێکی گەورەیە.
کاکە نەهرۆ سەردار، وەک بەڕێوەبەرێک، هەمیشە هەژاردۆست و سادەو خاكەڕا دەژیاو خەمخۆری ڕاستەقینەی خەڵک و وەفادار بوو. بەوپەڕی جددیەتەوە خزمەتی بێوچانی بە ناحییەکانی ئەو دەڤەرە بەڵگەیە بۆ ئەو دڵسۆزییەی کە لە ناخیدا هەڵیگرتبوو. پاکی و خزمەتگوزارییەکەی لە دڵ و دەروونی هەموو هاوشاریانیدا بە زیندوویی دەمێنێتەوە.
بەداخەوە لەم ماوەیەدا، كاكە نەهرۆ دوچاری نەخۆشی بوو ، دوایی چەندین هەوڵی چارەكردن لە كوردستان و دەرەوەی وڵات، مخابن ڕۆژی ١٤ی ١٢ی ٢٠٢٥، لە ئێران ماڵئاوایی یەکجاری لێکردین. بەم بۆنە خەمناکەوە، بەوپەڕی خەم و پەژارەوە، پرسە و سەرەخۆشی لە خۆمان و دایك وهاوسەرو لیاخانی كچە تاقانەكەی و خوشكان و كاكە دكتۆر كاردۆ و كاكە كوردۆی براكانمان دەكەم، هەروا پرسەوسەرەخۆشی قووڵی خۆم ئاراستەی تەواوی خانەوادەو هاوشاریان و هاوڕێیانی دەكەم، هاوخەمی کەسوکار و سەرجەم خەڵکی دەڤەری بیتوێن و پشدەرم.
داواکارم لە خوای گەورە گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری و ئارامی بە هەموولایەکمان ببەخشێت. ڕاستییەكەی جێگای كاكە نەهرۆ بۆ من و هەمووان بە ئاسانی پڕ ناکرێتەوە، بەڵام یادویادەوەرییەكانی، ناو و كارو خێر و خزمەتەکانی هەمیشە لە دڵماندا بە نەمری دەمێننەوە.
هاودەنگ فارووق

