ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه کەیتلن پایپەر کونسوڵی گشتیی کونسوڵخانەی ئەمریکا بە وەکالەت پێشوازی کرد لە ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە باڵه‌خانه‌ی تازه‌ی کونسوڵخانەی گشتیی ئەمه‌ریکا لە هەولێر.
له دیداره‌كه‌دا، کونسوڵی گشتی بە وەکالەت و وەزیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێم پێکەوە گەڕانێکی خێرایان بە ناو باڵەخانەکەدا کرد کە نموونەی باشترینی تەلارسازی و ئەندازیاریی و بیناسازیی ئەمه‌ریکی نیشان دەدات.
جگه له‌وه گفتوگۆیان کرد دەربارەی ڕێگاکانی پێشخستنی بەرژەوەندیە هاوبەشەکان لە پتەوکردنی سەقامگیریی هەرێمی و بەهێزکردنی پەیوەندییە ئابوریەکان.

