رۆژنامەی ھەولێر

فازڵ میرانی بۆ یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان: ئومێدەوارم وەک هەمیشە

فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، بە بۆنەی (٧٣)ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی، په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەت و سەرجەم کادیر و ئەندامانی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان كرد.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسی:

پەیامی پیرۆزبایی فازڵ میرانی بۆ ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان

بە بۆنەی (٧٣)ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەت و سەرجەم کادیر و ئەندامانی ڕێکخراوە تێکۆشەرەکەتان دەکەم.

یەکێتیی ئافرەتان کە بەرهەمی بیری نەتەوەیی و تێڕوانینی بارزانیی نەمرە، مێژووییەکی پڕ لە شانازی هەیە لە هاوکارییکردنی شۆڕش و پێگەیاندنی ژنی کورد. ئێوە لە شاخ و لە شار، هەمیشە نموونەی باڵای قوربانیدان و کۆڵنەدان بوون.

ئومێدەوارم وەک هەمیشە پێشەنگ بن لە خەباتی مەدەنی و هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە و داکۆکیکردن لە مافە ڕەواکانی ئافرەتان. ئێمە لە پارتی دیموکراتی کوردستان، وێڕای دەستخۆشی لە کار و چالاکییەکانتان، پشتیوانیی تەواوی خۆمان بۆ سەرخستنی بەرنامەکانتان دووپات دەکەینەوە.

فازڵ میرانی

بەرپرسی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

٢٠٢٥/١٢/١١