رۆژنامەی ھەولێر

ڕۆژی جیهانی( ژمێریاران) بەرز ڕاگیرا

ئەمرۆ دووشەممە 2025.12.8، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەكی تر لە بەرپرسانی ئیداری و حكومی و پسپۆڕان و شارەزایان و سەرۆك و مامۆستایانی زانكۆ، سەندیکای ژمێریاران و وردبینانی کوردستان، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی( ژمێریاران) ڕێورەسمێكی تایبەتی سازكرد

لە ڕێورەسمەكەدا، جگە لە پێشكەشكردنی چەند وتارێك، پانێلێكیش لە بارەی پرس و بابەتی زانستی پەیوەست بە كاری ژمێریاری و وردبینی لە كەرتی تایبەت و گشتیدا، كە یەكێك لە پاڵپشتە بەهێزەكانی بەرەو پێشچوونی ئابووری و وەبەرهێنان و گەشەسەندن پێشكەش كرا.

لەلایەن خۆیەوە پارێزگاری هەولێر، وێڕای پیرۆزبایی بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ژمێریاران لە ژمێریار و وردبینانی کوردستان بەگشتی و هەولێر پایتەخت بە تایبەت، دەستخۆشی لە ڕیكخەران و سەرپەرشتیارانی ڕێورەسمەكە كرد و ئومێدی خواست لە کاری پڕ بایەخی خۆیان بە زانستی و ئامانەتپارێزی و ووردبینیەوە بەردەوام و سەرکەووتووبن.