سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مرۆ سێشه‌ممه رێكه‌وتی 2.12.2025 به‌ئاماده‌بوونی هێمن قادر جێگری پارێزگاری هەولێر، رێوشوێنی ئاڵوگۆری پۆستی قائیمقامی قه‌زای شه‌قڵاوه به‌رێوه چوو.
له‌و رێ‌و ره‌سمه‌دا سواره ئه‌كره‌م ئه‌حمه‌د وه‌ك قایمقامی نوێ قه‌زای شه‌قڵاوه ده‌ستبه‌كار بوو، له‌گه‌ڵ كاروان كه‌ریم خان قایمقامی پێشووی قه‌زای شه‌قڵاوه رێكاری یاسایی نێوانیان په‌یره‌و كرد.
له وته‌یه‌كدا هێمن قادر جێگری پارێزگاری هه‌ولێر، ئاماژه‌ی به فه‌رمانی كارگێڕی تایبه‌ت به‌و گۆڕانكارییه‌كاندا كرد، و تاكیدی له‌سه‌ر زه‌رووره‌تی گۆرانكاری كرده‌وه كه هۆكارێكه بۆ نوێ بوونه‌وه‌ی وزه‌ی كاركردن و دووپاتی له‌سه‌ر هه‌ستیاری پرۆسه‌كه كرده‌وه‌و رایگه‌یاند كه هه‌ر گۆرانكاریه‌ك له ئه‌جیندای حکومەتی هەرێمی كوردستان، مه‌به‌ست لێ خزمه‌تكردنی هاوڵاتیان و چارەسەر کردنی هەموو ئەو ئالنگاریانەی کە دێنە پێش، جێگری پارێزگاری هه‌ولێر، ستایشێ كاره‌كانی قائیمقامی پێشووی قه‌زای شه‌قڵاوه كرد‌و هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ قائیمقامی نوێ شه‌قڵاوه خواست…
له كۆتایشدا له‌لایه‌ن ئاماده‌بووان پیرۆزبایی ئاراسته‌ی قائیمقامی نوێ قه‌زای شه‌قڵاوه كرا ..

