رۆژنامەی ھەولێر

وەزارەتی کارەبا: دەست بە گواستنەوەی گاز لە کێڵگەی کۆرمۆرەوە بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا کراوە

وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، پڕۆسەی گواستنەوەی گاز لە کێڵگەی کۆرمۆرەوە بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنان دەستی پێ کردووەتەوە و دۆخی کارەبا ڕوو لە باشبوونە.

بەپێی ڕاگەیاندراوێکی وەزارەتی کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە دوێنێ یەکشەممەوە دەست بە گواستنەوەی گاز لە کێڵگەی کۆرمۆرەوە بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا کراوە.
وەزارەتی کارەبا ئاماژەی بەوەش داوە، دوای گەیشتنی گاز، وێستگەکانی کارەبا بەگەڕ خراونەتەوە و لە ئێستادا دۆخی کارەبا ڕوو لە باشبوونە.
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا وەزارەتی کارەبا دڵنیایی داوە کە لە ماوەی 24 کاتژمێردا، دۆخی کارەبا بە تەواوەتی ئاسایی دەبێتەوە.