رۆژنامەی ھەولێر

باخچەمنداڵانی کۆمەڵگە پەروەردەییەکەی شەقڵاوە چەند چالاکییەکیان کرد

لەژێر چاودێری و ئامادەبوونی مامۆستا ”لوقمان سەعید سدیق” بەڕێوەبەری گشت پەروەردەی هەولێر و قائمقامی قەزای شەقڵاوە و بەڕێوەبەری پەروەردەی شەقلاوە و مامۆستایان و سەرپەرشتیاران، بە بۆنەی ڕۆژی چەسپاندنی مافەکانی منداڵان، باخچەمنداڵانی کۆمەڵگەی پەروەردەیی شەقڵاوە لەلایەن پەپوولەکانی باخچە و بە هەماهەنگیی مامۆستایانی ماندوویینەناس چەند چالاکییەکی هونەری و ژینگەیییان پێشکەش کرد.
لە چالاکییەکەدا چەندین گۆرانی و نمایش و جووڵەی سەرنجڕاکێش کە ڕاهێنانی تایبەتییان بۆ کرابوو، بووە جێگەی سەرنجی ئامادەبووان؛ بەڕێوەبەری گشت پەروەردەی هەولێر، وێڕای دەستخۆشی لە بەڕێوەبەری باخچە و کۆمەڵگەی ناوبراو و مامۆستایان، سوپاسی مامۆستاکانیشی کرد و هیوای سەرکەوتنی بەردەوامی بۆ خواستن.