سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی 2026، لە پێناو نیشاندانی سیمایەکی جوانتر و ڕەخساندنی هەلی کار بۆ کوڕان و کچانی شارە خۆشەویستەکەمان، هەڵدەستێ بە سازدانی ڤیستیڤاڵێکی نمایش کردنی کاڵاو بەرو بوومی بڕاندەکان و کردنەوەو دانانی چەندین کۆشک و کەپر بۆ بەهرەمەندانی دەست ڕەنگین و شێفی خواردنە کوردەواریەکان لە سەنتەری شار لە بەردەم قەڵای هەولێر .
بۆ ئەم مەبەستە خوازیاران و خاوەن بڕاند و بەهرەمەندان ئاگادار دەکەینەوە بۆ ناو نوسین دەتوانن سەردانی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بەشی پلاندانان بکەن لە ماوەی سێ ڕۆژ لە ڕۆژی یەکشەممە ٢٠٢٥/١١/٣٠، بۆ ئەوەی سوودمەند بیت لە وەرگرتنی کۆشک یاخود کەپر کە بەبێ بەرامبەر دیاری کراوە تەنیا کرێی هێنان و بردنەوەی کۆشکەکە دەکەوێتە ئەستۆی خوازیارانی بەشداربوو.
ڤیستیفاڵەکە لە ٢٠٢٥/١٢/٢٠ دەستپێدەکات تاوەکو ٢٠٢٦/١/١ کە ماوەی دوو هەفتە بەردەوام دەبێت .
ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر

