رۆژنامەی ھەولێر

پرۆژەی (خزمەتی هەواڵ)ی میدیاو زانیاری ناسێندرا

ئێواره‌ی ئەمڕۆ دووشەممه‌ رێكه‌وتی 24.11.2025 به‌ ئاماده‌بوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، و د.عەبدولحەکیم خەسرۆ، سەرۆکی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون، و د.جوتیارعادل، سەرۆكی فەرمانگەی میدیا و زانیاری و فەلاح حەسەن، سەرۆکی فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکوومییەکان و ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایانی زانکۆو ئەکادیمست و میدیاکاران، فەرمانگەی میدیاو زانیاری، پرۆژەی (خزمەتی هەواڵ) راگەیاند.
لەو ئێڤەنتەدا وێرای خستنە رووی چالاکییەکانی فەرمانگە، وتاری سەرۆکی فەرمانگەی میدیاو زانیاری پێشکەشکراو جەخت لەسەر سیاسەت و شەفافیەتی بڵاوکردنەوەی هەواڵەکان بە تایبەت لە کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان خرایە روو. ئەوەش راگەێندرا کەوا ئامابجی ئەم پرۆژە خزمەتگوزاریە،گشتییە تەکنۆلۆژیە، زیاتر خستنە رووی شەفافیەت و ژمارەو داتاکانی بەرنامەی حکومەتە لە رێگەی میدیاو زانیاری، ئەوەش لە خۆیدا پێگەی هەرێمی کوردستان لە نێوەندە نێودەوڵەتیەکان بەرز دەکاتەوە…

شایەنی باسە بۆ بەهێزکردنی شەفافیەت و پەرەپێدانی میکانیزمەکانی پەیوەندیی حکومی، فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەستپێکردنی پڕۆگرامی دەستپێشخەرانەی خۆی بە ناوی “خزمەتی هەواڵ” ڕاگەیاند.
ئەم خزمەتگوزارییە، کە بۆ یەکەمجارە لە هەرێمی کوردستان بە هاوکاریی کۆمپانیای “مێتا” دیزاین کراوە، پلاتفۆرمێکی پەیوەندیی ڕاستەوخۆیە بەمەبەستی پێدانی نوێترین زانیاری و داتای فەرمی بە ڕۆژنامەنووسان، دامەزراوەکانی ڕاگەیاندن، ئەکادیمیست و توێژەران.