رۆژنامەی ھەولێر

هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان: نەخشەی سیاسیی عێراق گۆڕانکاریی گەورەی بەسەردا دێت

دوای ڕاگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، جموجۆڵ و گفتوگۆی لایەنە براوەکان دەستی پێکردووە و لە بارەی پێکهێنانی حکوومەتی نوێی عێراقیش، هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕایگەیاند؛ ئەگەری دواکەوتنی پێکھێنانی حکومەتی داھاتوو ھەیە، بەڵام پەلەکردن لە پێکھێنانی حکوومەت گرنگە.

لەوبارەیەوە، ھۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ھەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاندووە: “نەخشەی سیاسیی عێراق گۆڕانکاریی گەورەی بەسەردا دێت و پێویستە ھاوپەیمانییەکان فراوانتر بکرێن. ئەگەری دواکەوتنی پێکھێنانی حکومەتی داھاتوو ھەیە، بەڵام پەلەکردن لە پێکھێنانی حکومەت گرنگە.”

لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، پارتی دیموکراتی کوردستان، بووە یەکەمین حزبی سەر ئاستی عێراق کە بێ هیچ هاوپەیمانییەتییەک توانی سەرووی ملیۆنێک دەنگ بەدەستبهێنێت و کە ئەوە کاریگەری هەبێت لەسەر لایەنەکان بۆ ئەوەی هەوڵی نزیکبوونەوە لە پارتی بدەن بۆ پێکهێنانی حکوومەت و تا ئێستاش سیناریۆکان بە تەواوی بۆ لایەنە سیاسییەکان ڕوون نەبووەتەوە کە پاڵپشتی لە کام کوتلەی پەرلەمانی دەکەن بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی حکوومەتی نوێ.