رۆژنامەی ھەولێر

بۆ ئێمە دوو سەرکەوتن..

١- سەرکەوتنی پڕۆسەی دەنگدان بەو ئارامیە، ئاماژەی پێگەیشتنی هەستی بەرپرسیارەتی خەڵکە بۆ ئارامی و ئاشتەوایی کە ئاواتی هەموومانە.
٢- سەرکەوتنی پڕۆسەی یەک ملیۆن دەنگدەری لیستی پارتی لە سەر ئاستی کوردستان و بەرز بوونەوەی دەنگەکانی لە سنوڕی ڕاپەڕین، بۆ ١٥٤٩٧ دەنگدەر و زیاد بوونی نزیکەی دوو هەزار دەنگ لە ماوەی تەنیا ساڵێک، ئاماژەی چەکەرە کردنی درەختی هەمیشە نەوەری پارتیمانە بە گشتی و لەو سنورەی کە دەیان ساڵە پەروەردەی نەوەکانی ئێرەی لە چاو وون و لە گوێ پێ کەڕ دەکەن تا ڕۆل و تونای پارتیمانی پێ بشارنەوە بە تایبەتی.
خۆشبەختانە ئەو سەرکەوتنە مەدرەسەی ئیرهابی فکری درز پێ برد و ئاسۆی ڕۆلی پارتی بۆ لەمەودوا لەو سنورە فراوانتر کرد.
بەو دەنگە ڕازین و بەرپرسیارەتی سبەینێمان گەورەتر بوو لە ئاست دەنگی خەڵک و، ئێمەش منەتبار و وەفادار دەبین بەرامبەری.
سوپاس بۆ هەموو کادر و ئۆرگانەکانی حزب لە سنوری لقی١١و تێکڕای ئەندامانی.
سوپاس بۆ دەنگدەرانی یەکەمجارە دەنگ بە پارتیمان دەدەن، چ بە نەهێنی، چ بە ئاشکرا.
سوپاس بۆ کادرانی پێشکەوتوی پارتیمان کە ڕۆلیان زۆرکارا بوو، چ ئەوانەی دانیشتوی سنورەکەن و، چ ئەوانەی لە شوێنەکانی دیکە هاتن بۆ هاوکاریمان.
سوپاس بۆ فەرماندە سەربازیەکان و هێزەکانی ئەیلول و گوڵان و خەبات و قوتابیان و لاوان و ئافرەتان و پیشەییەکان.
هەموو جەماوەری سنورمان بە هەموو چین و توێژەکانەوە.
سوپاس بۆ ڕۆلی کاندیدە بەڕێزەکانمان کە هەموویان بە سەرکەوتوو دەبینین.
هەڤاڵان.. پێکەوەیی ئەو جارەمان لەو هەڵمەتە چ ئەوانەی پلەی هەبووە یان نەبووە، نیشانەی ئەوەیە بۆ سەرخستنی پارتیمان، کوڕ و کچی ساتەوەختە دژوارەکانین. ئەوەش لوتکەی هەستی بەرپرسیارەتیە.
بۆ منیش شانازیە لەو شەش مانگەی پێکەوەین، بە کەسی خۆتان زانیم و سەبر و ئارامیتان لەگەڵم هەبوو، بۆیە شانازی بە هەمووتانەوە دەکەم، بۆ خۆشم هەر لێرە ئەو هەستە تێر سەرکەوتوویە دەبینمەوە کە تا ئەبەد منەتباری بم.
پیرۆز بێ لە جەنابی سەرۆک بارزانی و هەردوو جێگرەکانی و سەرکردایەتی و هەموو پێشمەرگە و بنەماڵەی شەهیدان و هەموو کوردستانیەکی خاوەن شەرفی نەتەوەیی و نیشتمانی.
کورستان ئاوەدان و ئارام و پێشکەوتوو..

کرمانج عزەت سلێمان بەگ دەرگەڵەیی
بەرپرسی لقی١١
پارتی دیموکراتی کوردستان٢٠٢٥/١١/١٢