ئەمڕۆ یەکشەممە مەسرور بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، لەگەڵ بەرپرس و ئەندام و کادیرانی لقی شەشی ئەوروپای پارتی کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا، جێگری سەرۆکی پارتی، ڕۆشنایی خستە دوایین گۆڕانکاریی و پێشهات و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە و پڕۆژە و پلان و چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کەرتە جۆراوجۆرەکاندا لە پێناو بنیاتنانی ژێرخانێکی بەهێزی ئابووری لە کوردستان.
جێگری سەرۆکی پارتی، ستایشی ڕۆڵ و کۆشش و خەبات و ماندووبوونی ئەندام و کادیرانی لقی شەشی کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لە ئەرک و تیکۆشانیاندا لە پێناو داکۆکیکردن لە پرسە نیشتمانییەکان و قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان.

