رۆژنامەی ھەولێر

لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆی سەڵاحەددین پانێڵێک بەڕێوەچوو

دوێنێ، لە کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی زانکۆی سەڵاحەددین، بە ئامادەبوونی پ.ی.د سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک و هەروەها یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەددین و ڕاگری کۆلێژ و مامۆستایانی زانکۆ، پانێڵێک بە نێونیشانی (هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و کارو پڕۆژەکانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان) بەڕێوەچوو.

لە پانێڵەکەد، پ.ی.د.سالار عوسمان، تیشکی خستە سەر کار و پڕۆژە خزمەتگوزارییە گرنگەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ خزمەتی هاووڵاتیان، هەروەها باسی لەوەیش کرد، کە پڕۆسەی هەڵبژاردن زۆر گرنگە و یەکێکە لە پایە سەرەکییەکانی پڕۆسەی دیموکراسی، لەم ڕوانگەیەوە، زۆر گرنگە هاونیشتمانیان، ڕوئیا و ئەزموونی کارکردنی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی کوردستان لە بەرچاو بگرن، تا ئەوەی بتوانن بە دەنگەکانیان، داوای خزمەتی زیاتر و پڕۆژەی زیاتر بکەن.