لە چوارچێوە گەیاندنی خزمەتگوزارییەكانی شارەوانی لە بواری قیرتاوكردنی شەقام، بە گوژمەی زیاتر لە 220 ملیۆن دینار و لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر، 13 كۆڵان لە سنووری شارەوانیی قوشتەپە قیرتاو كران.
ئەمڕۆ یەكشەممە بە سەرپەرشتیی تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر و سەرۆکایەتی شارەوانیی قوشتەپە، پڕۆژەی قیڕتاوکردنی 13 کۆڵانی کۆمەڵگەی کاوە و گەڕەکی ژین بە گوژمەی 220،000،000دینار لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر دەستیپێكرد.
جگە لەم پرۆژەیە، ئێستا دەیان پڕۆژەی دیكەی خزمەتگوزاری لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر، لە شارۆچكەكانی سەر بەو بەڕێوەبەرایەتییە، لە قۆناغی جێبەجێكردندان و پڕۆژە و گەیاندنی خزمەنگوزارییەكانیش بەردەوام دەبن.

