نێچیرڤان بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان لە بانگەشەی پارتی لە دهۆک رایگەیاند، دهۆک هەمیشە لە پشت پارتی بووە و “نەیارانی بێ ئومێد کردووە.”
نێچیرڤان بارزانی گوتی، ئەم هەڵبژاردنی “بۆ پارتی و داهاتووی ئێمە گرنگە” و “پارتی بەرەو یەک ملیۆن دەنگ دەڕوات.”
جێگری سەرۆکی پارتی لە گوتارەکەیدا دڵخۆشی خۆی بە نەمانی “تەقە” لە گوندەکانی سنووری دهۆک دەربڕی و گوتی: “هیوادارین ئاشتی هەمیشە لە ناوچەکە بەرقەرار بێت.”
نێچیرڤان بارزانی رووی لە دەنگدەرانی پارتی کرد و گوتی، “پارتی بەردەوام دەبێت لە کاروانی ئاوەدانی و پێشکەوتن.”
جێگری سەرۆکی پارتی لەبارەی سەرکەوتنی حیزبەکەی گوتی، “سەرکەوتنی پارتی یەکسانە بە سەرکەوتی کوردستان.”

