ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له‌ژێر چاودێری ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار و به ئاماده‌بوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر و مەسعود کارەش جێگری پارێزگار‌و نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید، قائیمقامی ناوه‌ندی هه‌ولێر و كارزان عه‌بدولهادی، سه‌رۆكی شاره‌وانیی هه‌ولێر و شوان زراری له كۆمپانیای جێبه‌جێكار و ژماره‌یه‌كی دیكه له به‌رپرسانی فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كان و كۆمپانیای جێبه‌جێكار، به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌ی دروستکردنی شەقامێکی ٦٠مه‌تری بۆ بەستنەوەی شەقامی ١٢٠مه‌تری و شەقامی ١٥٠مه‌تری لە نێوان گوندی ئارام1 و شاری ئاتکۆنز نزیك كه‌ڕك دانرا.
ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار له كاتی دانانی به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌كه له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا وتارێكی پێشكه‌ش كرد و گوتی: زۆر خۆشحاڵین ئه‌مڕۆ له ڕێوڕه‌سمی دانانی پڕۆژه‌یه‌كی گرنگ له هه‌ولێری پایته‌خی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ین بۆ دروستكردنی شه‌قامێكی دووساید كه هه‌ردوو شاڕێی 120مه‌تری به شه‌قامی 150مه‌تری ده‌به‌ستێته‌وه و به گوژمه‌ی 36 ملیار و 300 ملیۆن دینار له‌سه‌ر بودجه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار جێبه‌جێ ده‌كرێت.
وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار، ساسان عه‌ونی سه‌باره‌ت به گرنگی پڕۆژه‌كه گوتیشی: گرنگی ئه‌م شه‌قامه ئه‌وه‌یه، دوای دروستكردنی شه‌قامه‌ی 120مه‌تری و شه‌قامی 150مه‌تری، هه‌رسێ ڕێگه سه‌ره‌كییه‌كه، ئه‌وانیش ڕێگه‌ی هه‌ولێر-به‌حركه و هه‌ولێر-پیرمام و هه‌ولێر-كۆیه، ئه‌م شه‌قامانه‌ی به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستایه‌وه و له ماسته‌رپلانی هه‌ولێردا چه‌ندین شه‌قامی تیشكی هه‌ن، ئه‌م دوو رێگه‌یه به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ی ئه‌مڕۆ كه به‌ردی بناغه‌مان بۆی دانا، یه‌كه‌مین شه‌قامی 60مه‌ترییه كه له ماسته‌رپلانی شاری هه‌ولێردا هه‌یه و بێجگه له‌و سێ شه‌قامه‌ی ئاماژه‌مان پێیكرد، شه‌قامی 120مه‌تری به شه‌قامی 150مه‌تری ده‌به‌ستێته‌وه و گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه و هه‌موو ئه‌و زه‌وی و ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ی كه‌وتوونه‌ته ئه‌و ناوچه‌یه، هه‌ر له شاری ئارام و كه‌ڕك و گردجووتیار و شاره‌كانی دیكه‌ی ئارام1 و ئارام2 سوود له‌م شه‌قامه دووسایده گرنگه وه‌رده‌گرن كه ناوچه‌یه‌كی یه‌كجار فراوانه و له داهاتوودا شه‌قامه‌كانی دیكه‌ش جێبه‌جێ ده‌كرێن.
ساسان عه‌ونی، وه‌زیری شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار گوتیشی: كاره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌خشش و داهێنان و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری بۆ خه‌ڵك، وه‌كوو ئه‌ركی سه‌رشانمان به‌رده‌وامه و دانانی به‌ردی بناغه‌ی ئه‌م پڕۆژه‌یه و پرۆژه‌كانی دیكه‌ش كه له داهاتوو ده‌كه‌ونه بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌وه، ئه‌مه هه‌موو ئه‌و په‌یمان و جێبه‌جێكردنی ئه‌م ئه‌ركانه‌ن كه وه‌كوو حكوومه‌ت بۆ هاووڵاتییانی كوردستان جێبه‌جێیان ده‌كه‌ین.
ساسان عه‌ونی، گوتیشی: حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی ڕێزدار جه‌نابی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كاك مه‌سرور بارزانی، هه‌موو فه‌رمانگه‌كانی حكوومه‌ت به‌رده‌وام ده‌بن له جێبه‌جێكردنی ئه‌و سیاسه‌ت و ئه‌و نه‌خشانه‌ی كه هاووڵاتی چه‌قی خزمه‌تگوزاری و بڕیاره‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانن، سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو شه‌ڕه ئابوورییه‌ی كه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و خه‌ڵكی كوردستان ده‌كرێت، به‌ڵام پڕۆژه‌كان نه‌وه‌ستاون و ناشوه‌ستن، ده‌ستی ئاوه‌داكردنه‌وه و خزمه‌تكردن و پێشخست و دانانی ژێرخانی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت.
پاشان ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر وتارێكی پێشكه‌شكرد و تیشكی خسته سه‌ر پڕۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كانی سنووری پارێزگای هه‌ولێر و له به‌شێكی وتاره‌كه‌یدا سه‌باره‌ت به گرنگی دروستكردنی شه‌قامه‌كه گوتی: ئه‌م شه‌قامه جگه له‌وه‌ی به‌یه‌كه‌وه به‌ستانه‌وه‌ی هه‌ردوو شه‌قامی خێرای 120مه‌تری و 150مه‌تریی هه‌ولێره، له هه‌مان كاتدا به ته‌واوبوونی ئه‌م شه‌قامه به‌شێكی زۆری جه‌نجاڵی و قه‌ره‌باڵغی ڕێگه‌ی هه‌ولێر-پیرمام و شه‌قڵاوه و به‌حركه كه‌م ده‌كاته‌وه. هاوكات ده‌بێته به‌شێكی دیكه‌ی گرنگی خزمه‌تگوزاری بۆ پرۆژه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه.
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هه‌ولێر سوپاسی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری كرد بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌م پرۆژه‌یه و جه‌ختی كرده‌وه كه ماوه‌ی پڕۆژه‌كه 15 مانگه، به‌ڵام كۆمپانیای جێبه‌جێكار به‌ڵێنی ئه‌وه‌یان داوه به كه‌متر له‌و ماوه‌یه‌دا ته‌واوی بكه‌ن. پارێزگاری هه‌ولێر، ئومێد خۆشناو گوتیشی: ڕاسته ئێستا به‌ردی بناغه‌ی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌مان داناوه، به‌ڵام هه‌تا ئێستا ڕێژه‌ی 25%ی ته‌واوبووه. ئه‌م شه‌قامه به ته‌واوبوونی ده‌بێته به‌شێكی دیكه‌ی گرنگ له ئاوه‌دانبوونه‌وه و گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری بۆ گه‌ڕه‌كه‌كانی كه‌ڕك و چه‌ند شوێن و زه‌وییه‌كی دیكه‌ی گرنگ كه له ماوه‌ی ڕابردوودا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دابه‌شی كردوون.
پارێزگاری هه‌ولێر ئومێد خۆشناو گوتیشی: سه‌ره‌ڕای ئاڵنگارییه‌كان، به هه‌وڵ و هیممه‌ت و به پاڵپشتیی ڕاسته‌وخۆی رێزدار مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رانبه‌ر ئه‌و هه‌موو ئاڵنگارییانه‌ی ڕووبه‌ڕووی حكوومه‌ت و هه‌رێمی كوردستان بوونه‌وه، به‌ڵام پڕۆژه و كاروانی ئاوه‌دانی نه‌وه‌ستان و له داهاتوودا پڕۆژه‌ی دیكه جێبه‌جێ ده‌كرێن و كاروانی ئاوه‌دانی به‌رده‌وام ده‌بێت.

