سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێشوازی لە ڕێككەوتنی نوێی نێوان ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس كرد و رایگەیاند “ئاگربەست لە غەززە هەنگاوێكە بۆ كەمكردنەوەی توندوتیژی لە ناوچەكەدا”.
مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە پۆستێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس رایگەیاند “پێشوازی لە رێككەوتنی ئاگربەستی غەززە دەكەین، ئەمە هەنگاوێكە بۆ كەمكردنەوەی گرژییەكان لە ناوچەكەدا”.
مەسرور بارزانی هەروەها رایگەیاندووە “هیوادارین ئەم رێككەوتنە رێگەخۆشكەر بێت بۆ هێنانەدی سەقامگیرییەكی درێژخایەن لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا”.
دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە بەفەرمی رێككەوتنی ئاگربەست لە كەرتی غەززە كەوتە بواری جێبەجێكردنەوە، دوای ئەوەی ئیسرائیل و بزووتنەوەی حەماس بە سەرپەرشتی ئەمریكا و وڵاتانی نێوەندگیر رێككەوتنی ئاشتییان راگەیاندبوو.

