رۆژنامەی ھەولێر

پێشكەوتنەكانی تەندروستی گەواهیدەری سەركەوتنی مەزنن

ماكوان عيززه‌‌ت – هەولێر

پارتی دیموكراتی كوردستان، لەماوەی حووكمڕانیی خۆیدا شوێنپەنجەی بەسەر هەموو سێكتەرەكانەوە دیارە و ڕۆڵێكی ئێجگار گەورەی لە بووژانەوە و. پێشخستنی كوردستاندا بینیوە، سێكتەری تەندروستیش یەكێك بووە لەو بوارە گرینگانە و بایەخی زۆری پێدراوە.

كەرتی تەندروستی كە پەیوەندی راستەوخۆی بە ژیانی هەموو تاكەكانی كۆمەڵەوە هەیە، ئەمەش بۆ كاندیدانی پارتی مایەی بایەخە، بە تایبەت لەم هەڵبژاردنەدا كە تاوەك لە نێو پەرلەمانی عێراق كار بۆ بەدەستهێنانی مافە شایستەو داراییەكانی خەڵكی هەرێم بكەن، كاندیدانی پارتی وەك هەموو خوولەكانی پێشوو داكۆكیكاری سەر سەختی خەڵكدەبن.
لە كابینەی نۆدا لە هەرێمی كوردستان، وێڕای ئەو هەموو گرفتانە و دروستكردنی بەربەست بۆ بەرەو پێشچوونەكانی هەرێم، تواندرا لە بواری تەندروستی هەنگاوێكی گەورە و بەرەو پێشچوونێكی مەزنی هەبێت.
نموونەی بەرەو پێشبردنەكان، گەواهیدەری ئەو ڕاستییەن كە كاری جددی و خەمخۆری بۆ خەڵكی هەرێم كراوە.
لە ساڵانی ڕابردوو، بەرەوپێشچوونی كەرتی تەندروستی لە هەرێمی كوردستان بووە هۆی ئەوەی كە هەرێمی كوردستان هەنگاو بنێت بەرەو گەشتیاری تەندروستی، ئەمە وێرای ئەوەی كە هەرێمی كوردستان ڕووبەڕووی چەندین ئاستەنگی گەورە بووەیەوە لە بڕی بوودجە و هەروەها شەڕی داعش و هاتنی كۆرۆنا، بەڵام هەموو ئەمانە نەبوونە لەمپەر و لە كابینەی نۆ توانرا هەموو سێكتەرەكانی تەندروستی بەڕووی هاووڵاتییان بەكراوەیی بمێنێتەوە بەڵكوو جاران كە خەڵكی هەرێمی كوردستان بۆ چارەسەری ڕوویان لە دەره وەی هەرێم دەكرد، پێچەوانە بكەنەوە و دانیشتووانی عێراق و تەنانەت كوردانی تاراوگەش بۆ چارەسەرییەكانیان بێنەوە هەرێمی كوردستان. تەنانەت لە چەند كارەساتێكی خەماوی لە ڕوودانی ئاگركەوتنەوەكانی ( حەمدانیە و چەند مۆڵێك) جگە لەوانەش بە هاناوەچوونی ڕووداوی بومەلەرزەكەی ووڵاتی توركیا.
ئەم بەرەو پێشچوونانەی كەرتی تەندروستی شایەنی ئەوەن هاووڵاتییانی هەرێم دەنگ بە كاندیدانی لیستی 275ـی پارتی دیموكراتی كوردستان بدەن تاوەك زیاتر خزمەت بكرێن.
زانیاری وورد لە بارەی خزمەتگوزارییەكانی كەرتی تەندروستی لە هەرێمی كوردستان:
لە نێوان ساڵانی 1992 تا 2024، سەرجەم كەرتە خزمەتگوزارییەكان گەشەی تەواویان سەندووە، كە پشكی شێری دابینكردنی ئەو خزمەتگوزاریانە، بەر پارتی دیموكراتی كوردستان دەكەوێت.
– بۆ نموونە لە ڕووی ژمارەی نەخۆشخانە و بنكە تەندروستییەكان، پێشكەوتن و گۆڕانكارییەكی مەزن رووی داوە، ژمارەی نەخۆشخانەكانی كوردستان تا ساڵی 1991تەنیا (2٦) نەخۆشخانە بووە، بەڵام تا 2024 ئەو ژمارەیە گەیشتووەتە (157) نەخۆشخانە. ژمارەی بنكە تەندروستییەكانیش لەو ماوەیەدا گۆڕانكاریی گەورەی بەسەردا هاتووە، تا ساڵی1991 (178) بنكەی تەندروستی لە كوردستان هەبووە، بەڵام لە 2024 گەیشتووەتە (1049) بنكەی تەندروستی.
– تا ساڵی 1991ژمارەی پزیشكان (82٦) پزیشكی گشتی و (1٤٤) پزیشكی ددان بووە، بەڵام ئەو ڕێژەیە تا ساڵی 2024 گەیشتووەتە (7.871) پزیشكی گشتی و (1464)ـی ددان. پزیشكی دەرمانساز لە 1991(٤8) پزیشك هەبووە، لە 2024 ئەو ژمارەیە گەیشتووەتە (1094) پزیشكی دەرمانساز. کۆی ژمارەی پەرستاران لە هەریمی كوردستان 22،147
هەموو ئەو ژمارانە پێمان دەڵێن كە ئەو پارتەی رابردووی سێكتەری تەندروستی گۆڕیوە، دەتوانێ لە داهاتویشدا زیاتر پێشی بخات و باشتری بكات، ئەگەر پارتی لە بەغداد بەهێزبێت واتە دەبینە خاوەنی كوردستانێكی بەهێز، بۆیە دەنگی زۆرینە هەر بۆ لیستی 275 پارتی دیموكراتی كوردستانە.