بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 2025.10.7، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ھەولێر، پێشوازیی لە عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی و شاندێکی یاوەری کرد.
وا بڕیارە لە سەردانەکەیدا بۆ شاری هەولێر، عەممار حەكیم سەبارەت بە چەند پرسێکی سیاسی، دیدار و کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆک بارزانی و سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەنجامبدات.

