رۆژنامەی ھەولێر

جووتیاری هەولێر ئەمرۆ پارەی گەنم وەردەگرن

بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر ڕایگەیاند ئەمڕۆ یەکەمین گوژمەی پارەی گەنمی جوتیارانی هەولێر دابەش دەکرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 5ـی تشرینی یەکەمی 2025، میران بەختیار بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر ڕایگەیاند، بیست ملیار دینار لە شایستەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی 2025 کە شایستەی دارایی 747 جوتیارە ئەمڕۆ دابەش دەکرێت.

بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر ئەوەشی خستەڕوو ئەو جوتیارانەی وەجبەی یەکەم گەنمیان ڕادەستی سایلۆ کردوە، لە زنیرە یەک تاوەکو سەد و پەنجا، ئەوان شایستەکانیان وەردەگرن و دەتوانن بێن چەکی بانکییان وەربگرن و لە لقی بانکی “تی بی ئای” لە هەولێر پارەکانیان وەربگرن.

میران بەختیار ئاماژەی بەوەش کرد، کۆی شایستەی ئەمساڵی جوتیارانی هەولێر زیاتر لە نەوەد و حەوت ملیار دینارە و لە ماوەی داهاتوودا ئەو شایستە داراییەی ماوە لەبەغدا ڕەزامەندی خەرجکردنی بۆ دەربچێت و دابەش دەکرێت.