ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2025/10/1 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، پێشوازیى له هه‌ڤاڵان ئه‌ندامانى لیژنه‌ى سه‌رپه‌رشتیارى یه‌كه‌مین كۆنفرانسى ئافره‌تانى كوردستان كرد.
له دیدارێكدا به‌ڕێزیان وێڕاى پێشكه‌شكردنى ده‌ستخۆشى و پیرۆزبایى بۆ بیرۆكه و سه‌ركه‌وتنى كۆنفرانسه‌كه، هه‌موو پشتگیرى و پشتیوانییه‌كى بۆ مافه‌كانیان و به‌هێزكردنى ئاماده‌یى و ڕۆڵى ئافره‌ت له هه‌موو ئاسته‌كانى ژیان و بواره‌كانى كۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسى و كارگێڕیدا ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه كه به‌بێ هاوبه‌شى و یه‌كسانیى ته‌واوى نێوان پیاو و ژن و بایه‌خدان به گه‌نجان، كۆمه‌ڵگه پێشناكه‌وێت.
به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى هه‌ڤاڵانى لیژنه‌ى دڵنیا كرده‌وه كه وه‌ك هه‌میشه هاوكار و پشتوانى كار و چالاكییه‌كان و ڕۆڵى كاریگه‌ر و به‌شدارى و هاوبه‌شیى ئافره‌تان له هه‌موو پێگه و كایه‌كانى ژیاندا ده‌بێت و هه‌رچى پێویسته بۆ سه‌رخستن و تواناداركردن و به‌ره‌وپێشبردنیان، هه‌روه‌ها بۆ پاراستنى ماف و ئازادییان، درێخى ناكات.
لاى خۆیانه‌وه هه‌ڤاڵان ئه‌ندامانى لیژنه‌ى سه‌رپه‌رشتیارى یه‌كه‌مین كۆنفرانسى ئافره‌تانى كوردستان له‌گه‌ڵ پێشكه‌شكردنى دانه‌یه‌ك له ڕاسپارده و پێشنیاره‌كانى كۆنفرانس، سوپاس و پێزانینیان بۆ هاوكارى و پشتیوانیى به‌رده‌وامى به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى له ئافره‌تان و مافه‌كانیان ده‌ربڕى، هه‌روه‌ها ستایشى ڕۆڵى به‌ڕێزیان له ڕه‌خساندنى ده‌رفه‌تى باش و ژینگه‌ى له‌بار و ته‌ندروست بۆ ئافره‌تان له پێگه و دامه‌زراوه‌كانى سیاسى و كارگێڕیى هه‌رێمى كوردستان و له بوارى یاساییدا كرد

