پارێزگای هەولێر بڵایکردوە: لە سەنتەری شاری هەولێر دەست بە خاوێنکردنەوەی مەنهۆڵ و چەپەرەکانی ئاو وەرگرتن كرا
بۆ وەرزی زستانی ئەمساڵ لە پێناو ڕێگەگرتن لە پەنخواردنەوەى ئاوى باران لە شەقام و کۆڵان و شوێنە گشتییەکان لە هەر حاڵتێکى نەخوازراوی گۆڕانی كەش و هەوا و چارەسەركردنی ئەو خاڵە لاوازانەی کە دەبنە هۆی دروستبوونی لافاو و پەنگخواردنەوەى ئاوی زیادە، دەستکرا بە هەڵمەتی گشتگیرى پاککردنەوەى چەپەرەکانی ئاو وەرگرتن و مەنهۆلەکان و خاوێنكردنەوەی ئاوەڕۆكان لە شەقامە گشتیی و کوچە و کۆڵانەکانی شارى هەولێر، لەلایەن تیمەکانی خزمەتگوزاری ژینگەی پارێزی.

