رۆژنامەی ھەولێر

وەرزی نوێی خوێندن لە هەرێمی کوردستان دەست پێدەکات

فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاوی کردەوە : یەکشەممە، 21ی 9ی 2025، یەکەم ڕۆژی وەرزی نوێی خوێندن لە هەرێمی کوردستان دەست پێدەکات.

بۆ ئەمساڵی وەرزی خوێندن، 143 هەزار و 547 منداڵ لە پۆلی یەک وەرگیراون و بوونەتە قوتابی.

لە هەرێمی کوردستان، لە قوتابخانە حکومی و ناحکومییەکاندا، ملیۆنێک و 805 هەزار و 174 قوتابی هەن، 161 هەزار و 522 مامۆستا لە هەموو قۆناغەکان وانە دەڵێنەوە، هەروەها 7 هەزار و 567 قوتابخانە بەردەستن.

لە ماوەی تەمەنی کابینەی نۆیەم، گرنگییەکی زۆر بە ژێرخانی پەروەردە دراوە، بەجۆرێک 214 قوتابخانە دروست کراون و پرۆژەی 43 قوتابخانە و باخچەش لە جێبەجێکردندان، 2 هەزار و 114 قوتابخانەش نۆژەن کراونەتەوە.

زیاتر لە 33 هەزار منداڵی سەرشەقام خراوەتەوە بەر خوێندن. هاوکات ڕێژەی نەخوێندەوارییش 8% کەم بووەتەوە.