رۆژنامەی ھەولێر

ڕێوڕەسمی یۆبیلی زیوینی دەزگای موکریانیی بەڕێوە چوو

سێ شەممە، ڕێکەوتی ١٦ی٩ی٢٠٢٥، بە سەرپەرشتی دکتۆر سالار عوسمان، بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، یۆبیلی زیوینی ٢٥ ساڵەی دامەزراندنی دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی موکریانی، بە ڕێوڕەسمێکی تایبەت لە هۆڵی هۆتێل شیراتۆن بەڕێوەبرا، کە تێیدا ٢٥ نووسەر و وەرگێڕی دیاری کوردی هەر چوارپارچەی کوردستان رێزلێنانیان پێ بەخشرا.
شایانی باسە دکتۆر سالار عوسمان لە درێژەی قسەکانیدا باسی گرنگی ڕۆڵی ڕۆژنامەی هەولێر و هەولێر میدیای کرد کە بەردەوام ئامادەییان هەیە لە گواستنەوەی پەیام و چاڵاکیەکان .