رۆژنامەی ھەولێر

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ره‌خۆشى له‌ بنه‌ماڵه‌ى خوالێخۆشبوو ئاكۆ عه‌باس ئاغا ده‌كات

بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو ئاكۆ عه‌باس ئاغا، كه‌سايه‌تيى ديارى ناوچه‌ى ڕاپه‌ڕين، سه‌ره‌خۆشى له‌ بنه‌ماڵه‌ و كه‌سوكارى به‌ڕێزيان ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌ميانم.

له‌ خواى مه‌زن داواكارم گيانى خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت.

نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2025/9/15