ئەمشەو شەممە رێکەوتی 13.9.2025 ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە ئامادەبوونی ناز جەلال بەێوبەری کۆچ و کۆچبەران و وڵامدانەوەی قەیرانەکانی پارێزگای هه‌ولێر، پێشوازی لە شێڵ تاریا بەرێوەبەری پرۆژە لە عیراق لەگەڵ شاندی یاوەری لە دەزگای کۆچی سویدی كرد .
پارێزگاری هەولێر، وێرای به‌خێرهێنانی شانده سویدیه‌كه‌ی، هیوای خواست له ماوه‌ی مانه‌وه‌یان له هه‌ولێر خۆشحاڵ و ئاسوده بن، هاوكات ئاماژه‌ی به رۆڵی له پێشینه‌ی وڵاتی سوید كرد، كه خودان ئه‌زموونێكی گه‌وره و ده‌وڵه‌مه‌ندی پرسی كۆچ و كۆچبه‌رانن و رۆژگارێكیش ژماره‌یه‌كی زۆری هاولاتیانی كورد ئه‌و وڵاته‌یان وه‌كو په‌ناگه‌ی حه‌وانه‌وه بۆخۆیان هه‌ڵبژاردووه. بۆیه سوید شوێن په‌نجه‌ی دیاره له په‌نادان و وه‌رگرتنی كۆچبه‌ران و ما‌مه‌له‌ی مرۆیانه‌یان له‌گه‌ل ئه‌م دۆسیه‌یه‌دا مایه‌ی ستایشكردنه .
پارێزگاری هەولێر، پاڵپشتی بۆ پلان و به‌رنامه‌ی ئاینده‌یان ده‌ربڕی و گوتی به‌شێك ده‌بین له‌سه‌رخستنی كاره‌كانیان له هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی و هه‌ولێر به‌تایبه‌تی
.
پارێزگاری هەولێر، ئه‌وه‌شی روونكرده‌وه، كه‌وا له‌حكومه‌تی خۆجه‌یی هه‌ولێردا كاره‌كانمان له دوو به‌رنامه‌دا رێكخستووه، یه‌كه‌میان، له پرۆگرامی گه‌رانه‌وه‌ی نیشتیمانیدا، هه‌ولێر له‌سه‌ر ئاستی شاره‌كانی هه‌رێم و عێراق به‌گشتی یه‌كه‌م شار بووه ده‌ستی به‌و پرۆسه‌یه كردووه، ته‌نانه‌ت (AOM) ئۆفیسیان له‌ناو پارێزگادا كرده‌وه، بۆیه ئێستا نه‌خشه رێگه‌ی به‌رچاومان زۆر روونه.
دووه‌میان، پاڵپشتی یه‌كێتی ئه‌وروپا سه‌نته‌ری زانیاری كۆچ، كه یه‌كێكه له‌و به‌رنامانه‌ی كه كاری میدیایمان له‌سه‌ر كردووه، ئه‌ویش خزمه‌تی هه‌مان پرۆسه‌ی كردووه .
پارێزگاری هەولێر، پێشنیازی كرد بۆ سه‌رخستنی كاره‌كانیان ئۆفیسێكی هاوشێوه له هه‌ولێر بكه‌نه‌وه، وه‌كو پارێزگای هه‌ولێریش پاڵپشتیان ده‌بین له‌سه‌رخستنی به‌رنامه‌كانیاندا ….
له‌لایه‌ن خۆیانه‌وه شێڵ تاریا بەرێوەبەری پرۆژە لە عیراق لە دەزگای کۆچی سویدی، سوپاسی پارێزگاری هه‌ولێریان كرد كه له رۆژی پشووی خۆیدا پێشوازی لێ كردن. ئه‌وه‌شیان روون كرده‌وه، كه ستراتیژی كاره‌كانیان له ئێستادا له‌به‌ر گۆرانكاری له بابه‌تی یاسای كۆچی سویدی، زیاتر ته‌ركیزیان له‌سه‌ر راهێنان و په‌ره‌پێدان چڕكردۆته‌وه‌و سه‌پۆرتی ئه‌و بابه‌تانه ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ئێستا راهێنان به تیمی شاره‌زایانی سویدی ده‌كه‌ن تاوه‌كو بكه‌ونه كاری قۆناغی كرداره‌كی له وڵاتانی جیهان.
گوتیشی به‌لامانه‌وه گرنگه هه‌ر ته‌نها شاندی سویدی نه‌یه‌نه هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵكو تیمه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش سه‌ردانی سوید بكه‌ن.
شانده‌كه پاڵپشتیان بۆ روونكردنه‌وه گشتیه‌كانی پارێزگاری هه‌ولێر دووپاتكرده‌وه و به‌ڵێنیاندا كه‌وا له‌گه‌ڵ به‌رێوبه‌رایه‌تی کۆچ و کۆچبەران و وڵامدانەوەی قەیرانەکانی پارێزگای هه‌ولێر، له‌سه‌ر هێڵ ده‌بن و به‌یه‌كه‌وه تێگه‌یشتنیان بۆ ئه‌م پرسه هه‌ستیاره به‌هێزتر ده‌كه‌ن .

