رۆژنامەی ھەولێر

چاککردنى ڕێگاى ( سۆرک – شەقڵاوە ) بەردەوامە

بە مەبەستی پەرەپێدان و گەیاندنى خزمەتگوزاریی و زیاتر خزمەتكردنی دانیشتووانی سنورى قەزایی شەقڵاوە و لە چوارچێوەی بایەخدانی زیاتر بە شەقامەكان و ئاسانكاریی هاتووچۆى شۆفێران و هاوڵاتییان، دەستکرا بە چاککردنەوە و قیرتاوکردنی چەند شوێنێکى جیا جیاى ڕێگاى سەرەکى ( سۆرک – شەقڵاوە )، لەلایەن تیمەکانی چاککردنەوە و پاراستنی ڕێگا و بانی هەولێر.