رۆژنامەی ھەولێر

پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

 

ئەم گرژی و پێکدادانەی لە سلێمانی ڕوو دەدات ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان دەکاتە ئامانج، بۆیە پێویستە هەموو لایەک دان بە خۆیاندا بگرن و دەستبەجێ ئەو پێکدادانانە ڕابگیرێت و گەنجانی ئەم وڵاتە نەکرێنە قوربانی، هەر کێشە و ناکوکییەکیش هەبێت پێویستە بە رێگەی یاسایی چارەسەر بکرێت.
لەگەڵ هەموو لایەنەکان لە هەوڵداندام بۆ ئەوەی کۆتایی بەم گرژیانە بهێنرێت و ڕێگە لە خوێنڕشتن و توندوتیژی بگیرێت.

مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2025/8/22