رۆژنامەی ھەولێر

سێیەم كۆڕبەندی پەروەردەیی له‌ ژێر ناوی فێربوونی دیجیتاڵی کارلێککارانە و زیرەکی دەستکرد لە پەروەردە به‌رێوه‌ چوو

 

ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ رێكه‌وتی 21.8.2025 به‌ ئاماده‌بوونی رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئیبراهیم نامس جبوری وەزیری پەروەردەی حکومەتی فیدرال و دكتۆر ئالان حه‌مه‌ سه‌عید وه‌زیری په‌روه‌رده‌و ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر، و ژمارەیەکی بەرچاو لە وەزیرو پەرلەمانتارو کونسلگەرو دبلۆمات و مامۆستاو ئەکادیمیست و پەروەردەکار قوتابیان و میوانانی بیانی، لەژێر ناونیشانی (فێربوونی دیجیتاڵی کارلێککارانە و زیرەکی دەستکرد لە پەروەردە)سێیەم كۆڕبەندی پەروەردەیی كوردستانی ئەنجامدا …
کۆڕبەندی پەروەردەیی کوردستان (KEF) کە وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ساڵانە ڕێکی دەخات،و ئه‌مساڵ له‌ هه‌ولێری پایته‌خت به‌رێوه‌چوو، وێرای خستنە رووی پیشەنگایەکی دەوڵەمەندی زانکۆ پەیمانگاو قوتابخانە. و ئۆڤەرو جۆراوجۆرو بەرهەمە پەروەردەیەکانیان، هاوکات چه‌ندین توێژینەوەی په‌روه‌رده‌یی و زانستی و پیشه‌یی به‌ زمانەکانی (کوردی – عەرەبی – ئینگلیزی) به‌شێوه‌ی سیمنار، تێدا پێشکەش كرا.
مەبەستی سەرەکی و ئامانجی سازکردنی کۆربەندەکە، بریتیە لە رەنگدانەوەو کاریگەری تەکنۆلۆیاو زیرەکی دەستکرد بەسەر پرۆسەی پەروەردە و خوێندن و قوتابیان لە هەرێمی کوردستان .