وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان خۆشحاڵە بە دابەشکردنی پسوولەی کارەبای مانگی شەش بۆ هاوبەشانی ماڵان و بازرگانی لە چوارچێوەی پرۆژەی ڕووناکی کە تیایدا هاووڵاتییان کەمترین پارە دەدەن.
لە خولی مانگی شەشدا، پسوولەی کارەبا لە شاری سلێمانی کەمترین بوون، لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان، بەهۆی پاڵپشتیی حکومیی دابینکراو و لەگەڵ گەیشتنی پڕۆژەی ڕووناکی بە تەواوی ناوشاری سلێمانی کە زۆرترین هاوبەشانی مانگی ڕابردووی لەخۆ دەگرت کە بوون بە بەشێک لە پڕۆژەکە.
بڕی پسوولەی نیوەی هاووڵاتییان و شوێنە بازرگانییەکان بۆ مانگی شەش لە پڕۆژەی ڕووناکی کەمترە لە:
کوردستان:
ماڵان: 28،000
بازرگانی: 63،000
هەولێر:
ماڵان: 29،000
بازرگانی: 70،000
سلێمانی:
ماڵان: 16،000
بازرگانی: 69،000
دهۆک:
ماڵان: 25،000
بازرگانی: 46،000
ژمارەی هاووڵاتییان و شوێنە بازرگانییەکان لە پرۆژەی ڕووناکی بەپێی شارەکان:
کوردستان:
هاووڵاتییان: 2,722,500
بازرگانی: 103,000
هەولێر:
هاووڵاتییان: 1,458,000
بازرگانی: 51,000
سلێمانی:
هاووڵاتییان: 976,500
بازرگانی: 38,000
دهۆک:
هاووڵاتییان: 288,000
بازرگانی: 14,000
تاوەکوو ئەمڕۆ، زیاتر لە 2.7 ملیۆن هاووڵاتی کە یەکسانە بە نزیکەی ٪40ی هاووڵاتییانی کوردستان کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ دابین کراوە لە ڕێگای پڕۆژەی ڕووناکی.
بەپێی داتاکانی پڕۆژەی ڕووناکی، ٪80ی هاووڵاتییان، بەتایبەتی کەمدەرامەتان، پارەیەکی کەمتر دەدەن لە جاران بەراورد بەو پارەیەی پێشتر دەیاندا بۆ کارەبای مۆلیدە و کارەبای نیشتمانی.
مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پڕۆژەی ڕووناکیی ڕاگەیاند. دواتر لە مانگی ئایاری ئەمساڵ، ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە کۆی دەنگ بڕیاری لەسەر نرخە نوێیەکانی کارەبا دا لە چوارچێوەی پڕۆژەی ڕووناکی بۆ دابینکردنی کارەبای 24 کاتژمێری لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان.
حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پلانیدایە لە ڕێگەی پرۆژەی ڕووناکی کارەبای 24 کاتژمێری بۆ هەموو کوردستان دابین بکات تاوەکوو کۆتایی ساڵی 2026، هەروەها جێگای باسە کە سەنتەری شارەکانی هەرێمی کوردستان کارەبای 24 کاتژمێرییان بۆ دابین کراوە.

