ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی ئاسایشی هەولێر
لێژنەی لەناوبردنی ماددە هۆشبەرەکان هەڵدەستێ بە لەناو بردن و سوتاندنی بڕی (١) تەن و (٨٧٥) کیلۆ و (٦٤٦) گرام لە ماددەی هۆشبەری جۆراوجۆر بە سێ قۆناغ، لە قۆناغی یەکەم لە ڕێکەوتی (١٧/٨/2025) دەستی کرد بە لەناو بردن و سوتاندنی بڕی (٦٤٠,٥٤٧) شەش سەدو چل کیلۆ و پێنج سەدو چل و حەوت گرام ماددەی هۆشبەر کە پێک هاتبوون لە جۆرەکانی( کریستاڵ – هێرۆین – تلیاک – حشیش- ماریجوانا – جامایکا – حەب و دەرمانی پزیشکی جۆراوجۆر لەگەڵ کەلوپەلی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر)، کەلەماوەی ڕابردوودا لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان دەستیان بەسەردا گیرابوو و کەیسەکان لەلایەن دادگا یەکلاکراونەتەوە و پڵەی بنبڕیان وەرگرتووە.

