رۆژنامەی ھەولێر

مەراسیمێک بۆ ناولێنانی شەقامێک بەناوی فەرماندە ( دینۆ زراری) بەرێوەچوو

 

ئێوارەی ئەمرۆ یەکشەممە رێکەوتی 17.8.2025 لە بیرەوەری 79 ساڵەی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و لە دایکبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی، بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر، زانا مەلا خالید بەرپرسی لقی دووی ( پ د ك ) ژمارەیەکی بەرچاو لە پەرلەمانتارو بەرپرس و فەرماندەو پێشمەرگە، مەراسیمێک بۆ ناولێنانی شەقامێک بە ناوی فەرماندەی هەردوو شۆرشی ئەیلول و گوڵان (دینۆ زراری) بەرێوەچوو….
لەو مەراسیمەدا، وتاری لقی دووی پارتی و بنەماڵەی فەرماندە دینۆ زراری پێشکەشکراو ئاماژە بە خەباتی پێشمەرگایەتی رەوانشاد درا …

دینۆ زراری پێشمەرگەیەکی چاونەترس و کوردپەروەر بوو، کەسایەتییەکی خودان بیروباوەڕی پتەوی کوردایەتی و لە خۆبردوو بوو، بۆ خزمەتی کوردستان و پارتی و رێبازی بارزانی.