مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیران و جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەم وێنەیەی لە هەژماری تایبەتی خۆی بڵاوکردووەتەوە و نووسیویەتی:
جەژنی لە دایکبوونی باوک و سەرۆک و ڕابەر و پێشمەرگەی کوردستان و ساڵڕۆژی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەموومان و بە تایبەتی لە بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان پیرۆز بێت.
ئاواتەخوازم خوای گەورە بتانپارێزێت و تەندروست بن.
خوزگە هەموومان دەمانتوانی لە ئاستی گەورەیی جەنابت خزمەت بکەین.
بەڵێن بێت ڕێباز و فەرمان و دید و بوچوونەکانی جەنابت بۆ کوردستانێکی ئازاد و ئارام و سەقامگیر و خۆشگوزەران و دادپەروەر بکەینە بەرنامەی کاری ڕۆژانە و ئەرکی نیشتیمانی خۆمان.
هەر بمێنیت بۆمان و هەر لە لوتکەی سەرکەوتندا بیت و پارتیش هەر لە پێشکەوتن و سەرکەوتنی بەردەوامدا بێت.

